بێبه‌شبوونی كرێكارانی رۆژموزدی پێترۆشیمی به‌نده‌ری ئێمام له‌ مه‌زایا

631y
كرێكارانی رۆژموزدی پێترۆشیمی “به‌نده‌ری ئێمام” له‌ مه‌زایای پێوه‌ندیدار به‌ پاداشه‌ نه‌قدییه‌كان، په‌سه‌ندكراوی وه‌زاره‌تی نه‌وت و په‌رداخت كردنی كالایی و غه‌یره‌نه‌قدی به‌ كرێكاران، بێبه‌ش كراون.
كرێكارانی رۆژموزد كه‌ نزیكه‌ی ٧٠ كه‌سن، له‌ رێگای شیركه‌تی په‌یمانكاری “رامپكۆ” له‌ پیشه‌گه‌لێكی جیاجیا وه‌كوو كرێكاری ئاسایی، رانه‌نده‌ی ئۆتۆموبیلی سه‌واری و سه‌نگین و میكانیكی كار ده‌كه‌ن. ده‌وترێت كه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ هۆی رۆژموزد بوونی قه‌رارداده‌ كارییه‌كانیان، له‌ مه‌زایای شوغڵی ئاماژه‌پێكراو بێبه‌ش كراون. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی یاسا و رێسای ئێشتغاڵی ناوچه‌ ئازاده‌ تایبه‌ته‌ ئابوورییه‌كان، خاوه‌نكاران له‌ سه‌پاندنی هه‌ڵاواردن بۆ په‌رداخت كردنی مه‌زایای موزدی كرێكاران كه‌ كاری یه‌كسان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، مه‌نع كراون.