بێبه‌شكرانی مناڵان له خۆیندن له لایه‌ن ئیسلامگه‌راكانی بوكۆحه‌رام

800
سندوقی مناڵانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به “یوونیسێف” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك رایگه‌یاند كه تاقمی ئیسلامگه‌رای “بووكۆحه‌رام” زیاتر له یه‌ك میلێون مناڵی له خۆیندنی مه‌ده‌ره‌سه‌ بێبه‌ش كردوه‌.
“یوونیسێف” له‌م راپۆرته‌یدا به‌هۆی نه‌بوونی په‌روه‌رده‌ی مناڵانی نیجێریه‌ و كاریگه‌رییه‌كانی له‌ سه‌ر توندوتیژی ی و توندڕۆیی له‌م وڵاته‌، نیگه‌رانیی ده‌ربڕیوه‌. چه‌كداران و چالاكانی تاقمی بوكوحه‌رام له هه‌وڵیاندا بۆ پێكهێنانی وڵاتێكی ئیسلامی، هه‌تا ئیستا زیاتر له دوهه‌زار مه‌ده‌ره‌سه‌یان له سه‌رتاسه‌ری نیجێریه‌، كامێڕۆن، چاد و نیجێر، داخستووه‌ و سه‌دان مه‌دره‌سه‌ی ده‌یكه‌شیان داوه‌ته‌ به‌ر په‌لامار. ئه‌م تاقمه‌ ئیسلامگه‌رایه‌‌ مانگی ئاوریلی ٢٠١٣ش دوای په‌لاماربردنه‌سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجێریه‌، لانیكه‌م ٢٧٦ كچه‌خوێندكاریان رفاند.