به پێی راپۆرته‌كان، دوو زیندانی سیاسی كه زیاتر له ٢ ده‌یه‌یه له زیندانه‌كانی رژیم ئیسلامی به‌ند كراون، له مافی موره‌خه‌سی بێبه‌شن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، “عوسمان مسته‌فاپوور” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه ساڵی ١٣٧٥ له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ئێستا له زیندانی ورمێ به‌ند كراوه، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار داواكاری خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ دانی موره‌خه‌سی، تا ئێستا ئه‌و مافه‌ی پێنه‌دراوه. هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری زیندانی سیاسی خه‌ڵكی “سایین قه‌ڵا” كه زیاتر له ٢١ ساڵه له زیندان به‌ندكراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه دادگای مه‌هاباد له ماوه‌ی رابردوودا حوكمی ئازادیه‌كه‌ی دابوو، به‌ڵام ئیتڵاعاتی مه‌هاباد رێگری له ئازادی ناوبراو ده‌كات. شایانی باسه ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حێزبه نه‌یاره‌كانی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو كه پاش ٢١ ساڵ راگیران، هێشتا مافی موره‌خه‌سی پێنه‌دراوه.