رۆژی جومعه هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر” له‌سه‌ر زاری به‌ڕێوبه‌ری گشتی كانونی باڵای ئه‌نجومه‌نه سینفییه كرێكارییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند: ته‌نیا نزیكه‌ی ٥٠ له‌سه‌د له سه‌رجه‌می كرێكارانی وڵات لانیكهمی حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن. به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كه نیوه‌یه‌ك له كرێكارانی ئێران ته‌نانه‌ت له لانیكهمی حه‌قده‌ستی ٧١٢ هه‌زار تمه‌نیش بێبه‌شن. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌زینه‌ی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌تی له سه‌رووی ٣٥ میلیۆن تمه‌ن له مانگدایه. له لایه‌كی دیكه‌وه له سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ خوێندن، ناونوسی له مه‌دره‌سه و دانیشگاكان و هه‌زینه‌ی زۆری منداڵان، گوشار بۆسه‌ر بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان له ئێران چه‌ندین به‌رابه‌ر په‌ره‌پێداوه.