بێبه‌ش بوونی به‌میلیۆن كه‌س له‌ مه‌وادی غه‌زایی له‌ ئه‌فغانستان

379
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌رمانان، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌: زیاتر له‌ ٥ میلیۆن كه‌س له‌ ئه‌فغانستان ده‌ستڕه‌سیان به‌ مه‌وادی غه‌زایی پێویست نییه‌.به‌ وته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌چاو ئاماری ساڵی رابردوو لانیكه‌م ٧ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌. هه‌روا ٣ میلیۆنی دیكه‌ له‌ خه‌ڵكی ئه‌فغانستان مه‌ترسی نائه‌منی غه‌زاییان له‌سه‌ره‌. به‌ پێی راپۆرتی ئه‌م رێكخراوه‌، بابه‌تی له‌وه‌ گرینگتر و جێگای نیگه‌رانی تر، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاماری زۆربوونی رۆژ له‌دوای رۆژی كه‌سانێكه‌ كه‌ له‌ بارودۆخی نائه‌منی غه‌زاییان هه‌یه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ منداڵان بۆ كاری ئێجباری ده‌نێرن و یان بۆ درێژه‌دانی ژیانیان، ناچار به‌ سواڵكردن ده‌كرێن. ژماره‌ی كه‌سانێك كه‌ به‌ره‌و ئه‌م كارانه‌ كێشراون، له‌چاو ساڵی رابردوو دوو به‌رابه‌ر په‌ره‌یسه‌ندووه‌.