بێبه‌ش بوونی خوێندكارانی ئاواییه‌كانی سه‌قز له‌ خوێندن

300
خوێندكارانی زیاتر له‌ ١٠ ئاوایی سه‌ربه‌ شاری سه‌قز، به‌ هۆی نه‌بوونی مه‌دره‌سه، به‌ناچار وازیان له‌ درێژه‌دان به‌ خۆێندن هێناوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ئاواییانه‌ تا كلاسی شه‌شه‌م واته‌ ته‌نیا مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی تێدایه‌ و له‌ مه‌دره‌سه‌ی راهنمایی و ده‌بیرستان بێبه‌شن. ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ كه‌ مه‌دره‌سه‌یان تێدایه‌ هه‌ر رۆژه‌ سه‌فه‌ر بكه‌ن، به‌ هۆی هه‌زینه‌ی زۆری رۆژانه‌ی كرێ ماشین، له‌ درێژه‌دان به‌ خۆیندن بێبه‌ش ده‌كرێن