به پێی دانپێدانانی به‌ڕێوه‌بری جێگری، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، زیاتر له ٦٧ هه‌زار كرێكاری ساختمانی له‌م ئۆستانه له بیمه‌ی رووداوه‌كان، بێبه‌شن.به وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، ٥٤ له‌سه‌دی رووداوه‌كانی شوێنی كار له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، پێوه‌ندی به سه‌نعه‌تی ساختمانه و زۆرترین قۆربانیانی رووداوی كار كرێكارانی ساختمانی پێكی دێنن. بێبه‌ش بوونی كرێكارانی ساختمانی له پێشتیوانییهكان وه‌كوو بیمه، كار و بارودۆخیانی یه‌كجار سه‌خت و تاقهتپرۆكێن تر كردووه.