به هۆی نه‌بوونی پاركی گونجاو بۆ منداڵان و كه‌لوپه‌لی یاری له پاركه‌كانی دێهلۆران سه‌ربه شاری ئیلام، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره به تایبه‌ت منداڵان له لانیكه‌م ئیمكاناتی ته‌فریحی بێبه‌شن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، به وته‌ی خه‌ڵكی شاری دێهلۆران، شاره‌داری و ئه‌ندامانی شوڕای شار تا ئێستا هیچ گرینگیهكیان به دابینکردنی رێگا و شوێنی گونجاو بۆ ته‌فریحی خه‌ڵکی ئه‌م شاره نه‌داوه و ته‌پ و تۆزی له‌ڕاده‌به‌ر له‌و شاره له‌لایه‌ک و نه‌بوونی ئیمکاناتی ریفاهی و ته‌فریحی له‌لایه‌کی دیکه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک و منداڵان هه‌ر له گۆشه‌ی ماڵدا بمێننه‌وه. شایانی باسه، خه‌ڵکی ئه‌م شاره له به‌رامبه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌کانی شوڕا و شاره‌داری زۆر تووڕه و ناڕازیین، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنادرێته‌وه