بێبه‌ش بوونی هه‌زاران كرێكاری له‌ مافی بیمه‌ له‌ ئۆستانی زه‌نجان

339q
سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ درێژه‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی لابردنی بیمه‌ی به‌شێك له‌ كرێكارانی ئێران، سێ هه‌زار و ٥٠٠٠ كرێكاری له‌ ئۆستانی زه‌نجان له‌ سیستمی پووششی بیمه‌یی لابرد.
به‌ پێی راپۆرتی راگه‌یاندنه‌ حكومه‌تییه‌كان، له‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی لابردنی بیمه‌ی كرێكارانێك كه‌ له‌ روانگه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعیه‌وه‌ بیمه‌ی ده‌رمانی نایانگرێته‌وه‌، زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار كرێكار له‌م مانگانه‌ی دواییدا له‌ بیمه‌ بێبه‌ش كراون. به‌م كرده‌وه‌یه‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم، زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار كرێكاری وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ مافی بیمه‌ بێبه‌ش كرد. شایانی باسه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ زیاتر له‌ رابردوو به‌ره‌وڕووی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی و به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ و گرفت بوونه‌ته‌وه‌.