به پێی راپۆرته‌كان، به‌رپرسانی زیندانی سنه له دانی موره‌خه‌سی به زیندانیه‌كی سیاسی دیكه خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌م زیندانه‌دا، خۆیان بوارد.به پێی راپۆرته‌كان، “سه‌عید سه‌نگه‌ر” زیندانی سیاسی كه له ساڵی ١٣٧٩ی هه‌تاوی، به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێك له حێزبه نه‌یاره‌كانی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ئێستا له زیندانی سنه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات و دوای چه‌ندین جار داواكردنی موره‌خه‌سی به قه‌راری وه‌سیقه، به‌ڵام به‌ره‌وڕووی دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندانی سنه بۆته‌وه. شایانی باسه ئه‌م زیندانیه سیاسیه زیاتر له ١٦ ساڵه له زیندان دایه، پێشتریش له‌گه‌ڵ داواكاری ناوبراو سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ دژایه‌تی كراوه.