بێبه‌ش بوونی ٤٠٠ خوێندكاری مه‌ریوانی له مافی‌ خوێندن

369y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌ژاری و ده‌ستكورتی بنه‌ماڵه‌كانی شاری مه‌ریوان وایكردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٤٠٠ منداڵی ته‌مه‌ن ٦ تا ١٧ ساڵ، له مافی درێژه‌دان به‌‌ خوێندن بێبه‌ش بن.
به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ موعه‌لیمانی شاری مه‌ریوان، ئه‌م منداڵانه‌ به‌ هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونی پاره‌ نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ مه‌دره‌سه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، بودجه‌ی پێویست بۆ منداڵانی بنه‌ماڵه‌ هه‌ژاره‌كان دابین بكه‌ن، زۆربه‌ی ئه‌م منداڵانه‌ ده‌توانن بچنه‌ مه‌دره‌سه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی قانونی ئه‌ساسی، دابین كردنی بودجه‌ی خوێندن بۆ منداڵان، تا ته‌واو بوونی قۆناغی سه‌ره‌تایی، به‌خۆڕاییه‌ و نابێ هیچ منداڵێك به‌ هۆی هه‌ژاری و ده‌ستكورتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ خوێندن بێبه‌ری بێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →