بێبه‌ش بوونی ٤٠ له‌سه‌دی هێزی كاری ئێران له‌ بیمه‌ی ئێجتماعی

541
جێگری ریفاهی وه‌زیری ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم رایگه‌یاند: له‌ حاڵی حازردا ٤٠ له‌سه‌دی هێزی كاری ئێران بیمه‌ی ئێجتماعیان نییه‌.له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، تا ئێستا نزیكه‌ی ١٥ میلیۆن كرێكار له‌ بیمه‌ ئێجتماعییه‌كان بێبه‌شن. به‌ وته‌ی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، بارودۆخی ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ده‌ورانی خانه‌نشینی و به‌ساڵاچوویی، به‌ره‌وڕووی گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی جیدی‌ ده‌كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌ژاری و به‌ساڵاچوویی له‌ ئێران گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌.