جێگریكاروباری بێهزیستی ئۆستانی ئیلام رایگەیاند، ٨٢ له‌سه‌دی منداڵانی شار و ئاواییه‌كانی ئەو ئۆستانه له ئیمكاناتی مه‌هد كووده‌ك بێبه‌شن.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه، لە سه‌رجه‌م ٦١ هەزار منداڵ لە ئۆستانی ئیلام كە تەمەنیان لە یەك تا ٦ ساڵدایە، ٩ هەزار و ٩١١ منداڵی كوڕ و كچ چەند سه‌عاتێك لە مه‌هد كوده‌ك دان. شایانی باسە، زۆرێك لە بنەماڵەكان بە هۆی هەژاری و كێشەی ماڵییەوە ناتوانن منداڵەكانیان بنێرنە مه‌هد كووده‌ك و حكومەتیش هیچ ئاسانكارییەك بۆ ئەم بابەتە ناكات و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیكە، ئاستی خوێندن و لە هەمان كاتدا مەیلی منداڵان لە سەردەمی چوون بۆ مه‌دره‌سه، بۆ درێژەدان بە خوێندن، لاواز بێت.