“ئۆمید دەباغچی موكری” به‌ندكراو له زیندانی مەهاباد لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتی رژیمەوە مافی مولاقات له‌گه‌ڵ بنەماڵەكەی لێ سنووردار كراوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوبراو تەنیا دەتوانێ سێ مانگ جارێك چاوی بە بنەماڵەكەی بكەوێت. “ئۆمید دەباغچی موكری” ٣٣ ساڵ ته‌مه‌ن به “كۆبوونەوە و هه‌وڵی نهێنی لەدژی ئەمنیەتی میللی، ته‌بلیغ لەدژی نیزام و پێوەندی لەگەڵ حیزێكی نه‌یاری رژیم تۆمه‌تبار كراوه” به‌ڵام ناوبراو هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌د كردۆته‌وه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه “ئۆمید دەباغچی موكری” رۆژی جومعه‌ی ١١ی گوڵانی ئه‌مساڵ و هاوكات لەگەڵ ناڕەزایەتییه‌كانی خەڵكی شاری مەهاباد له به‌رامبه‌ر مه‌رگی فەریناز خوسرەوانی لە هۆتێل تارای مەهاباد، دەستبەسەر كرا. شایانی باسه له جه‌ریانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌دا چەندین هاوڵاتی بریندار بوون، كەسێك كوژرا و دەیان كەسیش دەستبەسەر كران.