بێبه‌ش كرانی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی هه‌مكار له‌ بیمه‌

656
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، پێشگیری خاوه‌نكارانی “مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی هه‌مكار” له‌ په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌، بووه‌ هۆی راگیرانی خانه‌نشینی زیاتر له‌ ٣٥٠٠ كرێكاری مه‌عده‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٣٥٠٠ كرێكاری په‌یمانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی هه‌مكار له‌ ناوچه‌ی “هه‌شتونی” له‌ كرمان كه‌ یاسای پیشه‌ سه‌خت زیانباره‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ هۆی په‌رداخت نه‌كردنی مافی بیمه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه‌، ناتوانن له‌ ده‌رفه‌تی خانه‌نشینی پێش له‌ كاتی دیاریكراو، كه‌ڵك وه‌ربگرن.