بێبه‌ش كردنی زیندانیانی سیاسی له‌ هه‌ڵبژاردنی وه‌كیل

46

به‌ پێی یاسای نوێ ئایینی دادره‌سی كه‌یفه‌ری كۆماری ئیسلامی، تاوانبارانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی له‌ ئێران، ده‌بێ پارێزه‌رانی خۆیان ته‌نیا له‌ نێوان وه‌كیڵگه‌لێك هه‌ڵبژێرن كه‌ قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیم ته‌ئیدی ده‌كات.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م په‌سه‌ندكراوه‌ نوێیه‌ی مه‌جلیسی رژیم له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی پووشپه‌ڕدا به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌. شایانی باسه‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه‌ ناڕه‌زایه‌تی زۆرێك له‌ حقوقدانان و هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتۆته‌وه‌. به‌ وته‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ به‌ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، گوشاره‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان بۆسه‌ر زیندانیانی سیاسی و ئه‌منیه‌تی به‌ تووندی په‌ره‌ده‌ستێنێت و ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی قانونیش له‌ مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی وه‌كیل بێبه‌ش ده‌كرێن.