بێتوانایی بنه‌ماڵه‌كان له‌ په‌رداخت كردنی شه‌هریه‌ی مه‌دره‌سه‌ی خوێندكاران

539y
دوابه‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شه‌هریه‌ی مه‌دره‌سه‌كان له‌ ئێران و مانه‌وه‌ی زۆرێك له‌ منداڵان بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن، رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ په‌رداخت كردنی شه‌هریه‌ی خوێندكاران، وامی به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان داوه‌.
به‌ وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی مه‌دره‌سه‌كانی غیره‌ده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم، ئه‌مساڵیش له‌ حاڵی ئاماده‌ كاری به‌رنامه‌یه‌كین تا وامی ١٠ میلیۆن تمه‌نی به‌ سودی ٤ له‌سه‌د، به‌ بنه‌ماڵه‌ی خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان بدرێت. ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌، ساڵی رابردوو وام به‌ رێژه‌ی لانیزۆر ١٠ میلیۆن تمه‌ن به‌ بنه‌ماڵه‌ی دانش ئاموزانی موحه‌سێڵی مدره‌سه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان درا. شایانی باسه‌ به‌ وته‌ی جێگری ئاموزشی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی ئێران ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی دواییه‌دا، لانیكه‌م ١٤٣ هه‌زار منداڵ له‌ هیچ مه‌ده‌رسه‌یه‌ك ناونووسیان نه‌كردووه‌ و له‌ خوێندن بێبه‌ش كراون. هه‌روه‌ها له‌ ساڵی رابردوودا ٦٧ هه‌زار دانش ئاموز ته‌نیا له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی ناچار به‌ ته‌رك ته‌حسیل بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →