شارۆمەندێكی خەڵكی شاری مەهاباد كە ماوەیه‌ك له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزەكانی رژیم بە تۆمەتی باوەڕ بە ئایینی بەهایی دەستبەسەر كرابوو، هیچ هەواڵ و زانییارییهك له‌سه‌ر چارە نووسی لە ده‌ستدا نییه.
“سامان رەحمانی” خەڵكی شاری مەهاباد كە ماوەیەك له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی رژیم بە تۆمەتی هەڵگەڕانەوە لە دینی ئیسلام و باوه‌رهێنان به ئایینی بەهایی دەستبەسەر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرابوو، هه‌تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانییارییهك لە وه‌زع و بارودۆخی لە ئارادا نیە. سامان رەحمانی ٢٨ساڵ تەمەن لە رۆژی دوشەممە رێكەوتی ٢٨ی مانگی سەرماوەزوی ئه‌مساڵه‌وه دەستبەسەر كراوە.