به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی ئۆستانی خۆراسانی ره‌زه‌وی دانی به‌وه‌دانا كه: نزیكه‌ی ٧٠ له‌سه‌دی كرێكارانی ساختمانی له‌م ئۆستانه، ئه‌مساڵ بێكار بوون.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به بێكاری به‌ربڵاوی كرێكاران له ئۆستانی “خۆراسانی ره‌زه‌وی”، هۆكاری بێكاری نه وهرشكستگی ئابوری رژیم به‌ڵكوو هه‌بوونی كرێكارانی خارجی ناولێبرد. ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه، “كانونی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی ساختمانی، بۆ پێشگیری له كار و چالاكی كرێكارانی خارجی گهڵالهیهك ئاماده كردووه كه له ساڵی داهاتوودا بۆ په‌سه‌ند كران، راده‌ستی مه‌جلیس ده‌كرێت.