بێكاری به‌رینی كرێكارانی به‌ردبڕی

227
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پوشپه‌ڕ، دوابه‌دوای داخرانی به‌رینی كارخانه‌كانی به‌ردبڕی ئۆستانی تاران، هه‌زاران كرێكاری شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌، بێكار بوون.سه‌رۆكی یه‌كه‌یتی به‌ردبڕییه‌كانی “شه‌هری ره‌ی”، ژماره‌ی كارخانه‌كانی به‌ردبڕی ئۆستانی “تاران”ی، نزیكه‌ی ٣٠٠ كارخانه‌ راگه‌یاند و له‌ وڵامی ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م ته‌عتیلییه‌ تا چ كاتێك درێژه‌ی هه‌یه‌، رایگه‌یاند: “كاتێكی دیاریكراوی نییه‌ و تا كاتێك كه‌ ته‌كلیكفی قازانجی به‌رهه‌مه‌كان رۆشن نه‌بێته‌وه‌، كارخانه‌ ناكرێته‌وه‌. به‌م هۆیه‌وه‌، له‌ جه‌له‌سه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیدا بڕیارمان داوه‌، سه‌رجه‌م كرێكارن ئێخراج بكه‌ین، چۆنكه‌ ناتوانین به‌ بێ چالاكی ئابووری، حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكه‌ین.” شایانی باسه‌، له‌ رێكه‌وتی ١٧ی مانگی پوشپه‌ری ئه‌مساڵیش، نزیكه‌ی دوو هه‌زار ناوه‌ندی به‌ردبڕی ئۆستانی ئێسفه‌هان داخران و لانیكه‌م ٥٠ هه‌زار كرێكاری شاغڵیش له‌سه‌ر كار ئێخراج كران.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →