بێكاری به‌رینی كرێكارانی ساختمانی له‌ كرماشان

 

185t

جێگری رئیسی “ئه‌نجومه‌نی سینفی كرێكارانی ساختمانی ئۆستانی كرماشان” هه‌واڵی بێكاری به‌رینی كرێكارانی ساختمانی له‌م وه‌رزه‌ی راگه‌یاند.
ناوبراو وێڕای هوشدار سه‌باره‌ت به‌ بێكاری به‌رینی كرێكارانی ساختمانی رایگه‌یاندووه‌: “وه‌رزی سه‌رما و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كه‌كانی بانكیی ده‌وڵه‌ت بۆته‌ هۆی دابه‌زینی ساخت و ساز و دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی كرێكارانی ساختمانی ئۆستانی كرماشان له‌م مانگه‌دا بێكار بوون.