بێكاری به‌رینی كرێكاران دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌كان

276q
راپۆرته‌كان باس له‌ داخرانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی كارخانه‌كان و بێكاری كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیانه‌ ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرتانه‌، خاوه‌نكاری یه‌كێك له‌ كارخانه‌كانی نه‌ساجی له‌ ئۆستانی یه‌زد به‌ بیانووی ركودی ئابوری له‌ كۆتاییه‌كانی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ٨٠ كرێكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ی سه‌ره‌ڕای حه‌قده‌ستی دواخراو، له‌سه‌ركار ئیخراج كرد.
به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی ته‌راشكارانی شارستانی ده‌ماوه‌ند هه‌واڵی ئیخراجی كرێكارانی ریخته‌گه‌ر و ته‌راشكاری ئه‌م شارستانه‌ی دوابه‌دوای داخرانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی كارگا ته‌ولیدییه‌كان راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرتانه‌، له‌گه‌ڵ داخرانی لانیكه‌م ٤٠ ناوه‌ندی كوره‌ی ئاجۆرپه‌زی له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌ شارستانی وه‌رامین، زیاتر له‌ دوو هه‌زار كرێكاری فه‌سڵی و دائێمی له‌سه‌ركار ده‌ركراون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ئۆستانی مازه‌نده‌ران هه‌واڵی داخرانی نزیكه‌ی ٤٠٠ ناوه‌ندی سه‌نعه‌تی به‌ بیانووی ركودی ئابوری و بێكاری به‌رینی كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌ندانه‌ی راگه‌یاند.