بێكاری به‌رین له‌ شیركه‌تی فه‌رانسه‌وی ئاروا

184y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان، شیركه‌تی هه‌سته‌یی فه‌رانسه‌وی ” ئاروا” رایگه‌یاند: “به‌مزووانه پێنج تا شه‌ش هه‌زار ده‌رفه‌تی پیشیه‌ی خۆی له‌ جیهاندا لاده‌بات.به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، شیركه‌تی فه‌رانسه‌وی ئاروا به‌ بیانووی قه‌یرانی ماڵی، پێنج تا شه‌ش هه‌زار ده‌رفه‌تی پیشیه‌ی خۆی له‌ جیهان له‌وانه سێ تا چوار هه‌زار ده‌رفه‌تی پیشیه‌ی له‌ فه‌رانسه‌ له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌ی كرێكاران و كارمه‌نده‌كانی لاده‌بات.