بێكاری ده‌یان كرێكاری ئاجۆرپه‌زی ئازین پاراچین

294y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی ئاجۆرپه‌زی “ئازین پاراچین”هه‌ڵكه‌توو له‌ شاری “پاكده‌شت”، ٥٦ كرێكاری به‌ پێشینه‌ی كاریی ١٥ ساڵ، بێكار كران. كرێكارانی ئیخراجی سه‌باره‌ت به‌ داخرانی ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ رایانگه‌یاند: “پاش به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی یاسای هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان، زۆربه‌ی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌نعه‌تی و نیوه‌ سه‌نعه‌تی و سوننه‌تی ئاجۆرسازی له‌ شاری پاكده‌شت، تووشی ركوود بوون و یه‌ك له‌ دوای یه‌ك، داده‌خرێن.