بێكاری ده‌یان كرێكاری قه‌راردادی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل

73y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ١٥٠ كرێكاری قه‌راردادی “زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل” له‌ ساڵی نوێدا بێكار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، قه‌راردادی كاری نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌ كرێكارانی به‌پێشینه‌ی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌رده‌بیل له‌ ساڵی ٩٤ به‌ بیانووی پێویست نه‌بوونی هێزی كاریان، ته‌مدید نه‌بۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حالێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ئیخراجی له‌ وه‌رگرتنی ٥ مانگ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، بێبه‌ری كراون.