بێكاری ده‌یان كرێكاری كارخانه‌ی نه‌ورد گه‌رمی سمنان

173y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی “نه‌ورد گه‌رمی سمنان”، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ٨٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ بێكار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، پاش داخرانی كارخانه‌ی نه‌ورد گه‌رمی سمنان كه‌ چه‌ند جۆر میڵگرد به‌رهه‌م دێنێت، ٨٠ كرێكاری دائێمی و قه‌راردادی به‌پێشینه‌ی كاری‌ جیاجیاوه‌، بێكار بوون.