بێكاری ده‌یان كرێكاری نه‌ساجی ئێكباتان

506y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی نه‌ساجی “ئێكباتان” له‌ هه‌مه‌دان، ده‌یان كرێكاری قه‌راردادی ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی بۆ موره‌خه‌سی ئیجباری ناردووه‌.به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌ بیانووی نه‌فرۆشتنی كاڵا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی هه‌ڵگره‌كانی وزه‌، بڕیاری داوه‌ تا كار له‌ هه‌ندێك له‌ به‌شه‌كانی كارخانه‌ رابگرێت. به‌م هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی ٧٠ كرێكاری قه‌راردادی ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی بۆ موره‌خه‌سی ئیجباری ناردووه‌.