بێكاری ده‌یان كرێكاری پرۆژه‌ی ساختی كارخانه‌ی مه‌لیكان

188y
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی “سه‌نایعی زه‌وب ئاهه‌نی شوماڵی غه‌رب”، هه‌واڵی داخرانی پرۆژه‌ی ساختی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی “مه‌لیكان” و بێكاری ٨٠ كرێكاری شاغڵ له‌م پرۆژه‌یه‌ی راگه‌یاند.ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌: “كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی مه‌لیكان هه‌شت ساڵ له‌وه‌پێش دامه‌زرا و ٨٦ كرێكار له‌ مه‌لیكان و ته‌ورێز ده‌ستیان به‌كار كرد. ئێستا له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی قه‌راردادی كاریی و داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌، ٨٠ كرێكارمان له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه و ته‌نیا شه‌ش كرێكار له‌سه‌ركار ماونه‌ته‌وه‌‌.”