بێكاری ده‌یان هه‌زار كرێكاری ساختمانی له‌ پاكده‌شت

613t

ئه‌ندامی “ئه‌نجومه‌نی سینفی كرێكارانی ساختمانی شاری پاكده‌شت” رایگه‌یاندووه‌، پاش ته‌واو بوونی پرۆژه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهر، ١٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی له‌م شاره‌ بێكار بوون. ناوبراو به‌ ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی بێكاری كرێكارانی ساختمانی له‌ ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا جه‌ختی كردۆته‌وه‌: “له‌ شاری پاكده‌شت زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی رۆژموزد كار ده‌كه‌ن كه‌ له‌ مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ كارێك له‌ لایه‌ن په‌یمانكارانی ساختمانیه‌وه‌ پێیان پێشنیار ناكرێت، بێكار بۆون.