بێكاری دوو هه‌زار كرێكاری پۆلی ئه‌كریل ی ئێسفه‌هان

203
راپۆرته‌كان باس له‌ بێكاری دوو هه‌زار كرێكاری كارخانه‌ی “پۆلی ئه‌كریل”ی ئیران هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری “مۆباره‌كه‌”ی ئۆستانی ئێسفه‌هان ده‌كه‌ن. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ به‌ هۆكارگه‌لێكی نادیار داخرا و دوو هه‌زار كرێكاری شاغڵی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش بێكار بوون. خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ ئیداره‌ی گازی شاری “مۆباره‌كه‌” به‌ هۆی قه‌رزاریی، به‌ قه‌تع كردنی گازی كارخانه‌كه‌، چالاكی ئه‌وانی راگرتووه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رسووڕهێنه‌ری نرخی گاز، توانایی به‌رهه‌مهێنانی به‌ له‌به‌رچاو گرتنی قازانجێك كه‌ مه‌به‌ستی خاوه‌نكاره‌، ستاندووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →