بێكاری سه‌دان كرێكاری مه‌عده‌نی “گۆل گه‌وهه‌ر”ی سیرجان

473
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌دان كرێكاری مه‌عده‌نی “گۆل گه‌وهه‌ر”ی سیرجان، زیاتر له‌ سێ مانگه‌ كه‌ كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌ و بێكار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شیركه‌تی “ئیمیدرۆ” به‌ هۆی كۆتایی هاتنی قه‌راردادی كاری خۆیان له‌گه‌ڵ په‌یمانكاره‌كه‌یان نزیكه‌ی ١٥٠٠ كرێكار له‌سه‌ركار ده‌ركران. ئه‌م كه‌سانه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگه كه‌ له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. په‌یمانكاری تازه‌ هێشتا چالاكییه‌كانی خۆی ده‌ست پێنه‌كردووه‌. هێشتا ئیمكانی دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاری ئه‌م هێزه‌ بێكاره‌ زۆر كه‌مه. شایانی باسه‌، ته‌واو بوونی قه‌رارداد زووتر له‌ كاتی دیاری كراو، به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی ٨٠ میلیارد ره‌یالی په‌یمانكار راگه‌یه‌ندراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →