بێكاری سه‌دان كرێكار دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی پاسارگاد

406
راپۆرته‌كان باس له‌ داخرانی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی “پاسارگاد” و بێكاری ٨٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی پاسارگاد پێكهاتوو له‌ دوو فاز بوو كه‌ فازی یه‌كه‌میان له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٢ به‌ به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه‌ ١/٥ ملیۆن تۆن شمشی بیلت و به‌رهه‌مهێنانی گازگه‌لێكی سه‌نعه‌تی وه‌كوو “ئۆكسیژن، نیترۆژێن و ئارگۆن” و ئێشتغاڵزایی ٨٠٠ كرێكار، ده‌ستبه‌كار بوو. جێگای ئاماژه‌یه‌، ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ حاڵی حازردا، به‌ بیانووگه‌لێكی بێبنه‌ما و به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه قازانجكه‌ی وڵامده‌ره‌وه‌ی خاوه‌نكار نییه‌، داخراوه‌ و بێكاری كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.