بێكاری سه‌دان كرێكار دوابه‌دوای داخرانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووز

375
نوێنه‌ری مه‌جلیسی رژیم له‌ شاره‌كانی “زه‌ره‌ند و كوهبه‌نان”، هه‌واڵی داخرانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووز، بێكاری و نه‌درانی حه‌قده‌ستی سه‌دان كرێكار له‌ شومالی ئۆستانی “كرمان”ی راگه‌یاند.ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌ دواخرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووز، هه‌روه‌ها دانی به‌وش دانا كه‌ “له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌نیا له‌ شومالی ئۆستانی كرمان، زیاتر له‌ سێ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووز داخراون و نزیكه‌ی ٧٠٠ كرێكاریش بێكار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فولاد و به‌ردی خه‌ڵووز، نزیكه‌ی سێ ساڵه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →