بێكاری كرێكاران دوابه‌دوای داخرانی كارخانه‌كان

196q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای داخرانی یه‌ك له‌دوای یه‌كی كارخانه‌كانی “سیمانی دۆروود” و “ئیران شه‌رقی نه‌یشابور”، سه‌دان كرێكار له‌كار بێكار و له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرتانه‌، به‌ هۆی بڕانی گازی مه‌سره‌فی كارخانه‌ی سیمانی دۆروود له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، ٨٠٠ كرێكاری شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران. به‌ پێی ئه‌م راپۆرتانه‌، ٥٠٠ كرێكاری قه‌راردادی كارخانه‌ی ئێران شه‌رقی نه‌یشابور سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان زۆر نیگه‌رانن.