بێكاری كرێكاران دوابه‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی

144
به‌ وته‌ی “به‌رپرسی شیركه‌تی ته‌عاونی به‌رهه‌مهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی هه‌مه‌دان”، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی، داخرانی كارخانه‌كانی له‌به‌نیاتی و بێكاری كرێكارانی شاغڵ له‌م شیركه‌ته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌‌. ناوبراو وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ حاڵی حازردا، ٣٥ ناوه‌ند له‌ كارخانه‌كانی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كانی هه‌مه‌دان داخراون و ٢ ناوه‌ندیش له‌ راده‌به‌ده‌رن، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: “به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نییه‌كان له‌‌م رۆژانه‌ی دواییدا، بۆته‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌سره‌فی سه‌رانه‌، داخرانی كارخانه‌كانی له‌به‌نیات و بێكاری كرێكاران. تا كاتێك كه‌ توانای كرینی خه‌ڵك باشتر نه‌بێت، گیر و گرفتی كارخانه‌كانی شیره‌مه‌نیش، چاره‌سه‌ر ناكرێت.”