بە پێی ئامارە رهسمیهكانی رژیم، رێژەی بەشداری و بێكاری ژنان لە ئۆستانی ئیلام ٨٧ و حهوت دههۆمی لهسهد بەراوەرد كراوە.
به پێی نوێترین ئامارەكانی ناوەندی ئاماری ئێران، بێكاریی ژنانی لاو لە حاڵێكدایە كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ژنان و كچان زۆرتر لە پیاوان بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن، روویان لە دانیشگاكان كردووە و ٦٠ لهسهدی دانیشگاكان كچان پێكی دەهێنن. رێژەی ئەو ژنانەش كە لە ماڵەوە كار دەكەن لە ساڵی ٨٥ زیاتر لە ١٥ میلیۆن كەس بەراوەرد كراوە و لە ساڵی ٩٠ دا ئەو رێژەیە گەیشتووەتە ١٨ میلیۆن و ٩٥٤ هەزار كەس و بەرز بوونەوهی ٣ میلیۆن كەسیی بە رێژەی ژنانی بێكار لە ئێران، دهرخهری قەیرانی بێكاری لەو كۆمەڵگایەیه.