بێكاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستفرۆشی له‌ ئێران

685y
كارناسێكی خه‌ساره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ ئێران وێڕای ئاماژه‌ به‌ بێكاری نیوه‌یه‌ك له‌ هێزی كار، هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستفرۆشی له‌م وڵاته‌ی راگه‌یاند.به‌ وته‌ی ئه‌م كارناسه‌، به‌ پێی ئاماره‌كان ژماره‌ی ده‌ستفرۆشه‌كان له‌ وڵات له‌ ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا ٣ و نیو به‌رابه‌ر زیادی كردووه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: “به‌ سه‌ره‌نجدان به‌وه‌یكه‌ مشاغڵی وه‌رزی و ده‌ستفرۆشی كارێكی موفید به‌ئه‌ژمار نایه‌ن، به‌م پێیه‌ له‌ حاڵی حازردا نیوه‌یه‌ك له‌ هێزی سه‌ره‌كی كار له‌ وڵات نه‌ شاغڵ به‌ ئه‌ژمار دێن نه‌ بێكار.”