بێكاری ١٤ كرێكاری كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌ره‌سباران

308y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئلینا”، قه‌راردادی كاریی ١٤ كرێكاری به‌پیشێنه‌ی كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی “ئه‌ره‌سباران”، به‌ بێ په‌رداخت ‌كردنی دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، تازه‌ نه‌كرایه‌وه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كارخانه‌ی زه‌وب ئاهه‌نی ئه‌ره‌سباران پێشتر زیاتر له‌ ٤٠٠ كرێكاری هه‌بوو كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌ره‌به‌ره‌ له‌سه‌ركار ئێخراج كران. ئێستا ژماره‌ی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ی ٧٠ كه‌س كه‌ خاوه‌نكار مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ١٤ كرێكاری دیكه‌ی به‌ به‌بیانووی پێویست نه‌بوون به‌ هێزی كاریان له‌سه‌ركار ئێخراج كرد.