بێكار بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ كاتی ده‌وڵه‌تی رۆحانی

483
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٧٠٠ رۆژ به‌سه‌ر هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی “حه‌سه‌نی رۆحانی” سه‌رۆك كوماری رژیم، نه‌ ته‌نیا هیچ ده‌رفه‌تێكی پیشه‌یی نوێ پێكنه‌هاتووه‌، به‌ڵكوو زیاتر له‌ ٣٣٠ هه‌زار كه‌سیش پیشه‌ و كاری خۆیان له‌ده‌ست داوه‌.حه‌سه‌نی روحانی نزیكه‌ی دوو ساڵ له‌وه‌پێش، قوه‌ی موجرییه‌ی رژیمی له‌گه‌ڵ ٢٢ میلیۆن و ١٩١ هه‌زار و ١٤٤ كه‌سی شاغڵ و به‌و چه‌شنه‌ كه‌ خۆی رایگه‌یاندووه‌، ئێشتغاڵی خالس نزیك به‌ سێفر ته‌حویل گرتبوو، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ناوبراو، ژماره‌ی شاغڵان ٢١ میلیۆن و ٨٦٠ هه‌زار و ٨٣٦ كه‌س و ئێشتغاڵی خالسیش مه‌نفی ٦ و ٦ ده‌هۆمی له‌سه‌ده‌. پێشتریش نوێنه‌ری مه‌جلیسی رژیم له‌ تاران له‌ قسه‌ و باسێكدا رایگه‌یاندبوو: یه‌ك میلیۆن كه‌س له‌ ماوه‌ی ١٨ مانگی ئه‌وه‌ڵی هاتنه‌سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌نی رۆحانی له‌ بازاڕی كار ده‌ركراون. تاوتوێ كردنی ئاماره‌ ره‌سمییه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری رژیم سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی بێكاری له‌ ده‌وڵه‌تی یازده‌هۆم، باس له‌وه‌ ده‌كات: نه‌ ته‌نیا ئاڵوگۆڕێك له‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری به‌راورد نه‌كراوه‌، به‌ڵكوو ئێستا بێكاری له‌ سنووری قه‌یرانیش تێپه‌ڕ بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →