بێلاته‌كلیفی دوو نوسه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركراو

633q
دوای‌ تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ” ئیلاهه‌ سروش نیا” و” روزبێه‌‌ گیلاسیان” ، ئه‌م دوو نووسه‌ره‌ هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌م ژن و مێرده‌ له‌ ڕیكه‌وتی ٢٣ی مانگی سه‌روماوه‌زی ئه‌مساڵدا له‌ ماڵه‌كه‌یان له‌ گرگان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌م دوو نووسه‌ره‌ چه‌په‌، ئیلاهه‌ سه‌روس نیا راپێچیی زیندانی “ئه‌میر ئاباد” و رۆزبێه‌‌ گیلاسیانیش هه‌روا له‌ بازداشتگای ئیتلاعاتی سپادا به‌ندكراوه‌‌.