بێمافیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كرێكارانی كۆچبه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان

808
ڕێكخراوی جیهانیی كار تازه‌ترین راپۆرتی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی نامرۆڤانه‌ی كار و بێمافیی كرێكارانی په‌ناخواز له‌ جیهان، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ی رێكخراوی جیهانی كار، هه‌ر ئێستا له‌سه‌ر ئاستی جیهان نزیكه‌ی ١٥٠ میلێون كرێكاری په‌ناخواز ده‌ژین كه‌ نزیكه‌ی ١٨ میلێون كه‌سیان له‌ وڵاتانی عه‌ڕه‌بی دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به وته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه‌، بارودۆخی سه‌ختی كار، بێمافی، په‌رداختی هه‌قده‌ستی زۆر كه‌م و نه‌بوونی ئازادیی له‌ كێشه‌و گرفته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌م كرێكارانه‌ن. به‌شێك له‌م كرێكارانه‌ له‌ سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیشیان بێبه‌ش كراون و له‌ بارودۆخێكی كۆیله‌ ئاسادا كار ده‌كه‌ن. ئه‌م راپۆرته‌ ده‌شڵێت، هه‌ر ئێستا سه‌دان كرێكاری په‌ناخواز له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ كاری زۆرەملێوه‌ خه‌ریكن.