بێ ئاكام مانه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان

11205158_241284419375376_4572788168345387037_n
وتووێژه‌كانی دوو رۆژه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و شورای باڵای ئاشتی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ هه‌شت نوێنه‌ری گروپی تاڵبان له‌ “دۆحه‌” پێته‌ختی قه‌ته‌ر، به‌ بێ ئاكام كۆتایی پێهات.یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی تاڵبان به‌ هه‌واڵنێری “رۆیتێرز”ی راگه‌یاند كه‌ دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری ئاته‌ش به‌س وتووێژیان كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر درێژه‌ی حزووری هێزه‌كانی ئامریكا له‌ ئه‌فغانستان ناكۆك بوون. به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، نوێنه‌رانی تاڵبان رایانگه‌یاندووه‌، تا كاتێك كه‌ هه‌موو هێزه‌ خارجییه‌كان، ئه‌فغانستان به‌جێنه‌هێڵن، درێژه‌ به‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ن. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستانی، سه‌رجه‌م هێزه‌ خارجییه‌كان جگه‌ له‌ به‌شێك كه‌ به‌رپرسایه‌تی فێركردن و بارهێنانی هێزه‌كانیان له‌ئه‌ستۆیه‌، وڵاتی ئه‌فغانستانیان به‌جێهێشتووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ مانگی داهاتوو دانیشتنێكی دیكه‌ له‌ ئیماره‌تی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌بچێت.