به پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرێس”، نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی سوریه و ژماره‌یه‌ك له گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیون، به وتووێژه‌كانی نێوان خۆیان و روسیه كۆتاییان هێنا.ئه‌م وتووێژانه به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ نیشانه‌یه‌ك له به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی كۆتایی هێنان به چوار ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی به‌ده‌ست بێنێت، به بێ ئاكام كۆتایی پێهات. ئه‌مه دووهه‌مین جاره له ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینی‌دا وه‌ها وتووێژێك به میوانداریه‌تی روسیه هاوپه‌یمانی نزیكی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.