بێ ئێعتنایی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌فه‌ری رۆحانی

167
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و كرده‌وه‌ی فریوكارانه‌ی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان و هێزه‌كانی رژیم بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناچار به‌ پێشوازی له‌ رۆحانی بكه‌ن، بێ ئاكام مانه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ رێكخستنی پێشوازی له‌ رۆحانی ده‌ستیان به‌كار كردووه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ژماره‌یه‌كی زۆ مینی بووس و ئۆتۆبوسی شیركه‌ت واحێدیان به‌ره‌و ئاواییه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان ناردووه‌، بۆ ئه‌وه‌یكه‌ خه‌ڵك ره‌وانه‌ی شاری سنه‌ بكه‌ن. ده‌ست و پێوه‌ندكانی رژیم كه‌ ده‌یانزانی ئه‌م هه‌وڵانه‌یان ئاكامێكی ئه‌وتۆی نابێت، وه‌رزشگای ئیستقلالی ئه‌و شاره‌یان كه‌ شوێنێكی بچوكه‌، بۆ سوخه‌نڕانی رۆحانی دیاری كردووه‌. ئه‌گه‌رچی بریار وابوو سوخه‌نڕانیه‌كه‌ سه‌عات ٩ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌ستپێبكات، به‌ڵام سه‌عات و نێوێك دوایان خست، بۆ ئه‌وه‌یكه‌ خه‌ڵكی زۆرتر كۆبێته‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌یش ئاكامێكی نه‌بوو. كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ حزوری ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ و ده‌ست و پێوه‌ندكانی رژیم سه‌عات ١٠ و نیو ده‌ستیپێكرد و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م كۆتایی پێهات.