بێ ئێعتنایی خه‌ڵك له‌ به‌رامبه‌ر مه‌راسمی رۆژی قودس له‌ شاری سنه‌

102
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كاری زۆری رژیم بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی رۆژی قودس له‌ شاری سنه‌، ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ره‌وڕووی گوێ پێنه‌دانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ بۆوه‌.رۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، مه‌راسمی رۆژی قودس به‌ڕێوه‌چوو، به‌م بۆنه‌وه‌ شه‌قامه‌كانی فردۆسی، شاپور، چوارباخ و تاڵه‌قانی به‌سترابوون و له‌و ساختمانه‌ به‌رزانه‌ی كه‌ له‌ مه‌سیری ئه‌و شه‌قامانه‌ بوون، له‌وانه‌: دۆخانیات، هوتێل هێدایه‌ت، هوتێل جه‌بار و بانكه‌كانی مه‌سكه‌ن و سادرات و موجته‌مه‌عی سروش، مه‌ئموری ته‌ك تیرئه‌نداز جێگیر كرابوون و شار حاڵه‌تی میلیتاریزه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ گرتبوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ به‌شداربووان له‌م مه‌راسمه‌ ته‌نیا ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژیم و بنه‌ماڵه‌كانیان بوون و خه‌ڵكی ئاسایی نه‌ ته‌نیا له‌م مه‌راسمه‌ ده‌وڵه‌تییه‌ به‌شداریان نه‌كرد، به‌ڵكوو به‌ گاڵته‌وه‌ چاویان لێده‌كرد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →