بێ توانایی له‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی حیجاب و عێفاف له‌ ئێران

754
رۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌رمانان، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی رژیم، به‌ ده‌ربڕینی بۆچوونی كارناسانه‌ی خۆی له‌ پێناو به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی “سیانه‌ت له‌ حه‌ریمی عێفاف و حیجاب”، ده‌نگیان له‌سه‌ر راگرتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ دا.
ده‌فته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ رایگه‌یاندووه‌، گه‌ڵاڵه‌ی حیجاب و عێفاف به‌ سه‌رنجدان به‌ كاردانه‌وه‌ و خۆڕاگرییه‌كانی خه‌ڵك له‌ به‌رامبه‌ر به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی، بێ ئاكام ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌كرده‌وه‌ ده‌رنایه‌ت. ئه‌م ده‌فته‌ره‌ هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌، چاوخشاندنێك به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی كه‌ له‌م بواره‌دا ئه‌نجام دراون، له‌وانه‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شتی ئێرشاد سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دیارده‌ی به‌دحیجابی و هه‌روه‌ها سه‌رنه‌كه‌وتنی ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان به‌ دامه‌زراندنی دیشی ماهواره له‌ ماڵه‌كان، ده‌رخه‌ری شكست پێهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌یه‌‌. هه‌ر به‌م پێیه‌ هه‌رجۆره‌ كرده‌وه‌یه‌ك به بێ سه‌رنجدان به‌م ئه‌وله‌ویه‌ته،‌ ئاكام و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی مه‌نفی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.