به پێی راپۆرته‌كان، هه‌ره‌سی به‌فر له پاكستان بێ سه‌روشوێن بوونی زیاتر له ١٠ كرێكاری لێكهوتهوه.
سه‌رجه‌م كرێكاره‌كان له مه‌عده‌نێكی ناوچه‌ی “مانسۆهره”ی پاكستان كاریان ده‌كرد. به وته‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی مانسۆهره، هێشتا ئامارێكی ده‌قیق له ژماره‌ی كه‌سانێك كه به هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر گیریان كردووه له به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ رزگار كردنی ئه‌وان درێژه‌ی هه‌یه.