بێ مافی و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رچاوی كرێكاران

350t

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا”، ٧٠ له‌سه‌دی هێزی كاری وڵات له‌ واحێده‌كانی ژێر ١٠ كه‌س كار ده‌كه‌ن و له‌ كه‌مترین پشتیوانییه‌ یاساییه‌كان بێبه‌شن.
ئه‌م هه‌واڵنێرییه‌ له‌سه‌ر زاری كارناسێكی ئابووری هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا نووسیویه‌تی: “٩٠ له‌سه‌دی بونگا ئابوورییه‌كان كه‌متر له‌ ١٠ كرێكاریان هه‌یه‌ و ٧٠ له‌سه‌دی هێزی كاری وڵات له‌م واحێدانه‌دا كار ده‌كه‌ن.” ئه‌م كارناسه‌ی بواری ئابووری هه‌روه‌ها جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌، واحێده‌ بچووكه‌ به‌رهه‌مهێنانه‌كان له‌ ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا به‌ هۆی كێشه‌ و گرفتی ئابووری له‌ ئاستێكی به‌ریندا داخراون و كرێكاره‌كانی بێكار بۆون. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش سه‌رۆكی “كومیسیۆنی سه‌نایه‌عی ژووری بازرگانی” رژیم رایگه‌یاند: “مه‌سائێلی بانكی له‌وانه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌زایای دواخراوی، راگیرانی دانی ته‌سهیلاتی بانكی و حاڵه‌ته‌كانی دیكه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ نێوان ١٢ هه‌زار تا ١٤ هه‌زار واحێدی به‌رهه‌مهێنان دابخرێن.”