بێ مه‌حه‌ل كردنی ئێسحاق جه‌هانگیری له‌لایه‌ن كرێكارانی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی سنه‌

332y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كاری له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی رژیمه‌وه‌ بۆ سه‌فه‌ری ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌كه‌می رۆحانی، سه‌فه‌ری ناوبراو بۆ شاری سنه‌، به‌ره‌وڕووی بێ مه‌حه‌للی كرێكارانی شارۆچكه‌ سه‌نعه‌تییه‌كان بۆوه‌. به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ سه‌عات ١١ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌مه‌وه‌ ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌كه‌می روحانی وێڕای هه‌یئه‌تێك له‌ژێر به‌ كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی و حزووری به‌رینی هێزه‌ ئینتزامی و لیباس شه‌خسیدا، له‌ كارخانه‌ی به‌سته‌نی عه‌سه‌ل و كارگای بنێشت سازی له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی‌ ژماره‌ ١ی سنه‌ بازدیدیان كرد. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی به‌سته‌نی عه‌سه‌ل له‌ فریوكارییه‌كدا، گیان له‌ده‌ستدانی “شه‌هین ئه‌حمه‌دی” كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش كه‌وته‌ نێو یه‌كێك له‌ ده‌ستگاكانی ئه‌م ناوه‌نده‌ و گیانی له‌ده‌ستدا، به‌هۆی ئیستی قه‌لبی ناولێبرد كه‌ تووڕه‌یی كرێكارانی لێكه‌وته‌وه‌.