بەجێمانی سه‌دان منداڵ لە خوێندن له‌ پارێزگای سنە

4q
كاربەدەستانی ئاوموزش و په‌روه‌رش ده‌ڵێن: لە‌مسالدا لە پارێزگای سنە ٥٠٠ منداڵ لە خوێندن به‌جێ ماون.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوموزش و په‌روه‌رشی پارێزگای سنە لە شاری دیواندەرە وێڕای ئاماژه‌ به‌م دیارده‌یه‌‌ رایگه‌یاند: ٢٢٥هەزار كەس لە پارێزگای سنه‌ نەخوێندەوارن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ئەگەر نەخوێندەواریی لە ئاستی تەمەنی ١٠ تا ٤٩ ساڵ تاوتوێ بكه‌ن، پارێزگای سنە ٧٠ هەزار كەسی نەخوێندەواری هەیە، بەڵام ئەگەر نەخوێندەواران لە هەموو ته‌مه‌نه‌كاندا تاوتوێ بكه‌ین، ئەم ئامارە سنووری ٢٢٥ هەزار كەس ده‌به‌زێنێت.